خولی پێداگۆجی
2019-11-18 (Monday) [ Development Center ]
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۱۸ ،سەنتەری ڕاهێنانی پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی/ لە زانکۆی یەکەم( زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی)پێشەنگ لە ڕاگەیاندنی خولی پێداگۆجی دا یەکەم ڕۆژی خولی پێداگۆجی دەستیپێکرد بە بوونی ستافێکی کارامە.
شایەنی باسە ئەم خولە ماوەی ٦ مانگ دەخایەنێت و هەفتانە ڕۆژانی ۲ شەممەو ٤ شەممە کاتژمێر ۲ ی پاش نیوەڕۆ لە سەنتەری ناوبراو لە هۆڵی ۹۲ بینای C ئەنجام دەدرێت ، دیارە بە دەستهێنانی بڕوانامە لەم خولەدا بە یەکێک لە پێداویستییەکانی نازناوی زانستی دادەنرێت.