Development Centrer for Research and Training : : سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی)
Search

سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی)


2018-12-03 (Monday) [ Development Center ]

بەرواری٣ - ١٢ - ٢٠١٨ لە هۆڵی سیمینارەکان ژمار (١٣٩) یەکەی كارگێری و ئابوری سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان/ زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی) ئەنجامدا.
جێگەی ئاماژەيە سیمپۆزیەمەکە بریتی بوو لە (٣) سێ تەوەر، لە تەوەری یەکەمدا:
( ڕوانگەیەکی ئەکادیمیانە بۆ ئیتیکی کار و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی) بەڕێز (فاروق حسن محمد) مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌ كۆلێجی كارگێری و ئابوری لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی باسی لە هەردوو چەمکی ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کرد پشت بەست بە سەرچاوە زانستییەکان، هەروەها ئالیەتی جێبەجێ کردنی ئەم ستراتێژو فەلسەفە لەکاری بزنسی کۆمپانیاو ڕێکخراوکانیدا شی کردەوە بە خستنەڕووی چەندین کەیس ستەیدی و توێژینەوەی زانستی.
لەتەوەری دووەمدا : (یاساو ڕێنماییەکان سەبارەت بە پاراستنی ژینگەو واقعی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکان) بەڕێز (دیار غریب لطیف) بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی تیشکی خستە سەر کارو چالاکی فەرمانگەکەیان هاوکات باسی لە یاسا ژینگەییەکان کرد کە پێویستە کۆمپانیاو کارگەکان پەیڕەوی لێبکەن، هەروەها بەڕیوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی ئاماژەشی بەوەکرد کە لەئێستادا مۆڵەتی دامەزراندنی هەرپڕۆژەیەکی بەرهەمهێنان پەیوەستە بە جێبەجێ کردنی پێوەرە ژینگەییەکان، هەر پڕۆژەکی بەرهەمهێنان پێویستە مەرج و ڕێنماییەکانی تایبەت بەژینگە جێبەجی بکات پاشان ڕێوشوێنی مۆڵەتی کارکردنی پێدەدرێت، هەروەها ئاماژەشی دا کە هەر پڕۆژەیەک پابەندی یاساو ڕێنماییە ژینگەییەکان ببێت وەک فەرمانگەی ژینگەی سلێمانی دەست خۆشی ئاڕاستە دەکەین، ئەو پڕۆژانەش کە سەرپێچی لێدەکەن ئاگاداردەکرێنەوە لە جۆری سەرپێچییەکە ئەگەر بەردەوام بن سزای مادییان بەسەردا دەسەپێنرێت.
لەتەوەری سێیەمدا : (ڕۆڵی کۆمپانیاکان لە بازاڕی کاردا لە نێوان ئامانجە قازانج ویستەکانیان و ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان) بەڕێز ( عبداللە حسن) بەڕێوەبەری پەیوەندییە بازاڕ سازییە تەواوکارییەکان (Integrated Marketing Communication) لە کۆمپانیای ئاسیا سێڵ، باسی لەوە کرد کە کۆمپانیاکەیان زۆر بەگرنگییەوە ئەڕواننە بابەتی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی، ئەوەشی خستەڕوو کە کۆمپانیاکەیان ئەم بابەتە وەک ستراتیژ سەیردەکەن و خۆیان وەک یاریکەرێکی سەرەکی دەبینن لە سەرئاستی هەریمی کوردستان و عێراقیش، لەم بوارەشدا چەندین پڕۆژەیان بەجێگەیاندووە و خاوەنی چەند خەڵاتێکن کە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە بەدەستیان هێناوە.
شایانی باسە سیمپۆزیەمەکە بەبەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکاران بەڕێوەچوو، لە کۆتایی پێشکەشکردنی پانێڵەکاندا بەشداربووان پرسیارو تێبینییەکانیان ئاڕاستەی پێشکەشکەرانی سیمپۆزیەمەکە کرد ئەوانیش لای خۆیانەوە وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە.

University of Human Development : سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی)

University of Human Development : سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی)

University of Human Development : سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی)

University of Human Development : سیمپۆزیەمی (ئیتیکی کارو بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی)