Development Centrer for Research and Training : : سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو
Search

سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو


2018-02-07 (Wednesday) [ Development Center ]

رۆژی سێشەممە، ۳۰/۱/۲۰۱٨ بە سەرپەرشتی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان، لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا کۆلێجی زمان و کۆلێجی یاسای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمێکیان لەسەر " قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی مانا سەنتەری لە بونیادنانەوەی تاک و کۆمەڵگەدا" ساز کرد.

سیمپۆزیەمەکە لە لایەن د. صابر حسن سەرۆکی بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییەوە بەڕێوەبرا و دوو بابەت لەسەر ئەدەبیاتی کوردی و ئەدەبیاتی ئینگلیزی پێشکەش کران.

سەرەتا م. تەحسین حەمەغەریب، مامۆستای کۆلێجی یاسای زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە بابەتێکدا تیشکی خستە سەر قەیرانەکانی کوردستان و لاوازبوون و کەمبوونەوەی ئومێد و هیوا و گەشبینی لای هاونیشتیمانیانی کوردستان و دواتر پێناسەیەکی "مانا"ی لە ئەدەبی کوردیدا روونکردەوە.

دواتریش م. سامان محمد عەلی مامۆستای بەشی ئینگلیزی کۆلێجی زمانی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بابەتێکی لەسەر "مانا" لە ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا پێشکەش کرد.

لە بابەتەکەیدا م. سامان محمد عەلی شیکردنەوە بۆ شاکارەکانی ماتیۆ ئارنۆلد و ئۆسکار وایەڵد کرد و پێگە و بەکارهێنان و ڕەهەندەکانی "مانا"ی لە کارەکانی ئەو دوو شاعیرە ئینگلیزییەدا ڕوون کردەوە.

لە کۆتایی سێمپۆزیەمەکەشدا کە ئامادەبوونی دەیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆ بەڕێوەچوو دەرگای سەرنج و بەشداری کرایەوە و وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووان درایەوە.

 

 

University of Human Development : سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچووUniversity of Human Development : سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو

 

University of Human Development : سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو

University of Human Development : سیمپۆزیەمێک لەسەر قەیرانەکانی کوردستان و رۆڵی ماناسەنتەری بەڕێوەچوو