Development Centrer for Research and Training : Seminars :: حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق
Search

حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق

2019-01-09 00:00:00

رۆژی چوارشەممە بەرواری 9\1\2019 یەکەی یاساو رامیاریی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان / زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمێكی لەژێر ناونیشانی (حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق) ئەنجامدا.
سیمپۆزیەمەكە بە ئامادەبونی بەڕێز (پ.ی.د. كنعان حمه‌غریب ) ڕاگری كۆلێژی یاسا ڕامیاری و سه‌رۆك به‌شی یاسای به‌یانیان و ژمارەیەك لە مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ لە كاتژمێر 11 ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینارەکان ژمارە ١٣٩ به‌ ئیداره‌ی به‌رێز م.ئاسۆس نامق مامۆستای به‌شی یاسا بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆكی سیمپۆزیەمەكە لە سێ تەوەر پێك هاتبوو كە لەلایەن هەریەك:
بەڕێز م.محسن ئه‌دیب بە بابەتی (الحماية الدستورية لحقوق المتهم) : مامۆستای ناوبراو تیشكی خسته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌ت كه‌ چۆن ده‌بێ هاوسه‌نگی بپارێزێت به‌وه‌ی كه‌ تاوانبار مافه‌كانی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات ، وه‌‌ ئه‌و مافانه‌ له‌ ده‌ستوردا بچه‌سپێنرێت.
به‌رێز د.هێمن عبدالله محمد بە بابەتی (حقوق المتهم فی التشریع الداخلی ) دكتورى به‌رێز باسى له وه‌كرد كه‌ له‌ قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوان ، هه‌روه‌ها له‌ قۆناغی لێكۆلینه‌وه‌دا تاوانبار مافى خۆیه‌تی به‌ بێ فه‌مانی دادگا ده‌ستگیر نه‌كریت وه‌ ماڵ و شوێن كاری نه‌پشكنرێ وه‌ هه‌روه‌ها مافی خۆیه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت
به‌رێز د.سه‌ردار علی عزیز بە بابەتی (النطاق التطبيقى لحماية حقوق المتهم) دادوه‌ری به‌رێز باسی له‌ دوو مافی سه‌ره‌كی كرد بۆ كه‌سی تاوانبار ئه‌وانیش:
لێكۆلینه‌وه‌ ده‌بێ به‌ شێوازی نهێنی بێت له‌ به‌ر پاراستنی هه‌ریه‌ك له‌ كه‌سی تاوانبارو سكاڵاكار و كۆمه‌ڵگا.
مافی تاوانباره‌ كه‌ دۆسێیه‌كه ی‌ به‌زووترین كات یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.
دواتر وه‌ڵامی پرسیاره‌كان درایه‌وه‌و خه‌ڵاتی رێزلینان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د. كنعان حمه‌غریب ) ڕاگری كۆلێژی یاسا ڕامیاریەوە درا به‌ هه‌رسێ پێشکەشکاری سیمپۆزیەمەکە.

University of Human Development : حقوق المتهم بين التشريع والتطبيق