Development Centrer for Research and Training : Seminars :: وۆرکشۆپی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان
Search

وۆرکشۆپی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان

2019-01-15 00:00:00

رۆژی ١٥\١\٢٠١٩ له‌ ۆركشۆپێكی هاوبه‌شی سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی كه‌ بۆ رۆژنامەوانان و نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن رێكخرابوو، تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
له‌ تەوەری یەكەمی وۆركشۆپه‌كه‌دا پ.ی.د.سامان فەوزی سەرۆكی بەشی یاسای زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەرپرسیارێتی یاسایی رۆژنامەوانان و تاوانەكانی بڵاوكردنەوەی خسته‌روو.
لەتەوەری دووەمی وۆركشۆپەكەدا، د.شوان ئادەم ئەیڤەس سەرۆكی رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردی باسی له‌ رێسا پیشەییەكان و بەرپرسیارێتی رۆژنامەوانان كرد.
لەتەوەری سێیەمیشدا، كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئەرك و مافەكانی رۆژنامەوانانی لە گرێبەستەكانی كاركردندا كرد شرۆڤه‌ كرد.
له‌ كۆتاییدا بەشداران سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌باره‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ته‌وه‌ره‌كانه‌وه‌ خسته‌روو، پاشانیش د.كه‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب، راگری كۆلێژی یاساو رامیاری بڕوانامەی رێزلێنانی به‌خشیه‌ وانه‌بێژانی وۆركشۆپه‌كه‌و هه‌ریه‌ك له‌ ئاماده‌بوانیش بروانامه‌ی به‌شدارییان پێبه‌خشرا.University of Human Development : وۆرکشۆپی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان

University of Human Development : وۆرکشۆپی تاوانەكانی بڵاوكردنەوە و بەرپرسیارێتییەكانی رۆژنامەوان