سیمپۆزیەمی (به‌رپرسیارییه‌تی پزیشك له نیوان واقع ویاسادا)
2019-01-17 00:00:00
له ژێر دروشمی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و دادوه‌ری ڕۆژی پینجشەممە بەرواری 17\1\2019 یەکەی ياساو ڕامیاری / سەنتەری گەشەپیدان بۆ توێژینەوە و راهێنانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سیمپۆزیەمێكی لەژێر ناونیشانی (به‌رپرسیارییه‌تی پزیشك له نیوان واقع ویاسادا) ئەنجامدا.
سیمپۆزیەمەكە بە ئامادەبونی هەریەك لە بەڕێزان (پ.ی.د. كنعان حمهغریب ) ڕاگری كۆلێژی یاسا ڕامیاری (پ.ی.د.سامان فوزى) سه‌رۆك به‌شی یاسای به‌یانیان و ژمارەیەك لە مامۆستا و خوێندكارانی زانكۆ لە كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌رۆ لە هۆڵی پرۆفسیۆر د.علی قه‌ره‌داغی به ئیداره‌ی به‌رێز پ.ی.د.سامان فوزی به‌شی یاسا بەڕێوەچوو.
سه‌ره‌تا ڕاگری كۆلیج پ.ی.د.كنعان حمه غریب ووته‌یه‌كی پیشكه‌ش به‌ئاماده‌بوان كرد دواتر كاری سیمپۆزیۆمه‌كه به‌م شیوه‌یه به‌ریوه‌چوو:
پ.ی.د.سامان فوزی: د.سامان فوزی کە بەرێوەبەری سیمینارەکە بوو بەچەند پرسیارێک دەچووە لای بەشداربوەکان بۆ ئەوەی لەنێو قسەکانیاندا ھەوڵی وەڵامدانەوەی بدەن وە بەئامانجی دەوڵەمەنترکردنی بابەتەکان، لە نێو ئەو پرسیارانەشدا ھاتبوو:
پ١/ مەبەست لە ھەڵەی پزیشک چیەو بەھۆی چ جۆرە ھەڵەیەکەوە پزیشک بەرپرس دەبێت؟
پ٢/ کاتێک بەر لەنەشتەرگەی فۆرمێک بە نەخۆش یان کەسوکاری نزیکی نەخۆش پر دەکرێتەوە بەوەی پزیشک و نەخۆشخانە بەرپرس نیە لە ھیچ دەرئەنجامێکی نەخوازراو و کێشەیەکی لاوەکی کەتوشی نەخۆش دەبێت، ئایا ئەو فۆرم ورێککەوتنە ھیچ گرنگیەیکی یاسایی ھەیە؟
پ٣/ بۆچی ئەگەرچی زۆرن ئەو سکاڵایانەی لەدادگا لەسەر پزیشک بەرزدەکرێتەوە ،کەچی کەمن ئەو بریارانەی دادگا کە پزیشک بەرپرس بکات؟
پ٤/ راتان چیە بە بریارێکی دادگای تمییزی فیدرالی کە لەساڵی ٢٠١٨ بە گوێرەی مادە ٤١١ی یاسای سزدان عێراقی حوکمی دکتورێکیدا بەسزای کوشتنی بەبێ ویست،چونکە بەھۆی کەمتەرخەمیەوە بووە ھۆی مردنی نەخۆشێک؟
پ٥/ ئایا دادگا پەیوەست دەبێت بە بریاری لیژنەی ئیداری کە لەسەر پزیشک دروست دەکرێت ؟یان ھیچ بەھایەکی یاسایی نیەو کاریگەری لەسەر بریاری دادگا نابێت؟
پ٦/ھەندێکجار جار دادگا لەسەر ھەموو ھەڵەیەک پزیشک بەپرس ناکات مەگەر ھەڵەکە لەجۆری ھەڵەی گەورە بێت؟ ئایا ئەو ئاراستەیەی ھەندێک لەدادگاکان ھیچ پاڵپشتێکی یاسایی ھەیە؟
پ٧/ کاتێک پزیشک لە نەخۆشخانە ئیشکگری ناکات ئەگەرچی ناوی وەک ئیشکگر ھەڵواسراوە، بەھۆی ئەمەوە نەخۆشێک دەمرێت یان توشی کیشەی لاوەکی دەبێت، ئایا پزیشک لەو کاتە بەرپرس نابێت؟
م.ئاسۆس نامق بە سیمیناری (ره‌زامه‌ندی نه‌خۆش وكاریگه‌ری له كاری پزیشكیدا) : مامۆستای ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر . كاری پزیشکی کاریکی دوو لایەنەیە کە بۆ درووستی و راست و رەوانی پێویستی بە رەزامەندی ھەردوولایەنەکە ھەیە بۆ ئەنجامدانی، پزیشک و نەخۆش.وە رەزامەندنی نەخۆش بۆ ئەوەی کاریگەری ھەبێت لەکاری پزیشکیدا پێویستی بە چەند مەرجێک ھەیە، لەوانە کارە پزیشکیەکە لە رووی یاساییەوە درووست بێت وە جۆری پابەندیەکە دەست نیشان کرابێت وە کەسی نەخۆش بەراووی روون کرابێتەوە بۆ کارە پزیشکیەکە وە بۆ رەزامەندیەکەی شیاوی یاسایی ھەبێت. دوای بە دیھاتنی ئەو مەرجانە رەزامەندی نەخۆش تەنھا رەوایەتی یاسایی دەدات بە کارە پزیشکیەکە وە لێپرسراویەتی پزیش تەنھا لە رووداوە دەرەکیەکان ناھێلێت، بە پێچەوانەوە رەزامەندیەکە پزیشک ناپارێزێت لەو ھەڵە پزیشکیانەی کە ئەنجامی دەدات، ھەرکاتێک ھەلەکە سەلمێنرا ئەوا پزیشک بەر پرسیار دەبێت لە رووی یاساییەوە.
د. دلێر نوری رشید : (پسپۆری نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و مناڵبوون- لێپرسراوی به‌شی پیشه‌یی سه‌ندیكای پزیشكی ) دكتورى به‌رێز باسى له به‌رپرسیاریه‌تی پزیشك كرد به‌رامبه‌ر به نه‌خۆش و چۆن دكتۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ده‌كات ، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه دكتۆریش مرۆڤه وه مرۆڤیش قابیلی هه‌ڵه‌یه وهههڵهش ته‌نها له ووڵاتی ئێمه‌دا نیه به‌ڵكو له زۆریك له ووڵاتانی جیهان رووده‌دات هه‌روه‌ها باس له هه‌له‌ی پزیشك كرد له رووی مێژوویه‌وه.
به‌رێز دادوەر. محمد مصطفى رسول ووتى ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه له سه‌ر پزیشك كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تۆمار ده‌كرین و په‌یوه‌ندیدارن به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌ی پزیشكی له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان یاخود نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان ونۆرینگه پزیشكیه‌كان به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندان، به‌لام ئه‌و یاسایانه‌ی كه ئه‌م بواره‌یان رێكخستووه زۆر كۆنن و له گه‌ڵ واقعی ئیمرۆدا ناگونجین، به شێوه‌یه‌ك له ئێستادا یاسای ژماره (40)ی ساڵی 1951 بۆ رووه شارستانیه‌كه‌ی ئه‌م بواره‌و یاسای سزادان ژماره (111)ی سالی 1969 بۆ ڕووه سزاییهكهی بواره‌كه به‌كارن، بنه‌ما له سه‌ر ئه‌وه‌و به مه‌به‌ستی پاراستنی مافی نه‌خۆش له لایه‌ك و به‌رز راگرتنی ئه‌رك وماندووبوون و شه‌ونخونی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له لایه‌كی تر و به‌رجه‌سته‌كردنی هاوسه‌نگی له نێوان مافی هه‌ردوولادا، دانانی یاسایه‌كی هاوچه‌رخ بۆ رێكخستنی ئه‌م بواره له ئیستاد به پیویستیه‌كی حه‌تمی ده‌زانێت.