فریاگوزاریی سەرەتایی
Search

فریاگوزاریی سەرەتایی

2017-03-01 00:00:00

سەنتەری گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و راهێنان - زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە هاوکاریی بەشی پزیشکیی سەنتەری بلێندد لێرنین ۆرکشۆپێکی پراکتیکی و زانستی تایبەت بە (فریاگوزاریی سەرەتایی) سازدا ، ئەم وۆرکشۆپە شارەزایی و متمانەی پێویست دەبەخشێت بە بەشداربووان تا ببنە فریاگوزار لەکاتی ڕووداوی نەخوازراو و درووست بوونی مەترسیی لەسەر ژیانی هاوڕێ و دۆستان و کەسانی چواردەوریان. بەشداربووان لەم وۆرکشۆپەدا فێری کۆمەڵێک لە شارەزایی یە بنەڕەتی یەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی کران، کە ئامادەیان دەکات بۆ کاردانەوەی فریاگوزاریی بەوپەڕی متمانەوە لە کاتی ڕوودانی هەر پێکراوی و مەترسی یەک لەسەر ژیان وەک ( برینداربوون ، خنکان ، لە هۆش چوون ، خوێنبەربوون ، سووتاویی و شکاویی ) . هاوکات زانیاریی ئەوتۆ و زانستی یان لەسەر ڕووداوە زۆر باوەکانی وەک (گەشکە و ژەهراوی بوون و شێوازی گواستنەوەی نەخۆش ) پێشکەش کران. هەر لەم ۆرکشۆپەدا فێرخوازان فێری چۆنیەتیی ئەنجام دانی تەکنیکی ( بووژاندنەوەی دڵ و سی یەکان ) بوون بە شێوەی کرداریی و لەسەر بووکەڵە

University of Human Development : فریاگوزاریی سەرەتایی