رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش
Search

رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش

2017-04-29 00:00:00

سیمپۆزیەمی نیودەولەتی (رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش ) بەهاوبەشی لە نیوان (DCRT) و ( DIIS) لە بەرواری ٢٩-٤-٢٠١٧له‌ هۆلی هونه‌ر سورجی  پێشکەشکرا بە بەشدارى هەریەک لە:

د. مارى كلاوسن:( State-building in conflict areas: comparing the cases of Yemen and Iraq) توێژەرى دانیمارکى لە سەنتەرى دانیمارک بو توێژینەوەى نێودەوڵەتى لە کۆبنهاگن، لەم سامپیوزێومەى ئەمرودا تیشکى خستە سەر ئەو ناوچانەى کە کێشەیان تێداییە وە چۆن پروسەى دەوڵەت دروستکردن تییاندا ئەنجام ئەدریت.

ووڵاتانى یەمەن و عێراق وەک دوو نموونە وەگیرا کە جۆرێک لە لێکچوون لەنیوانیاندا هەیە لە گوشە نیگاى تێهەڵکیشکردنەوەى هێزە چەکدارە نارەسمیەکان وەک حوسییەکان لە یەمەن و هێزە چەکدارە عیراقییە شیعە مەزهەبەکانیش لە عیراق.

کاردو کریم رشید: (The rise of Shia armed groups in the Middle East)تیشکى خستە سەر مێژووى هێزى چەکدارى لە روژهەڵاتى ناوەراست بەتایبەتى لە دواى تەواوبوونى جەنگى جیهانى دووەم وە بەشى زورى ئەو هیزە چەکدارانەى کە دروست بوون لە روژهەڵاتى ناوەراست زۆربەیان فەلەستینى و هەڵگرى ئایدۆلۆژیاى چەپ بوون.

بەڵام هیزە چەکدارە شیعەکان زیاتر سەرەتاى دروست بوونیان دەگەرێتەوە بو سەرەتاى هەشتاکان و تەوژمى ناردنەدەرەوەى شورشى ئیرانى. کە لەهەمان کاتدا هێزى چکدارى وەک بەدرى شیعە عیراقى لە ئێران دروست بوو، وە حزبالله لە لبنان دروستکرا.

سەلام عبدالقادر:( The feasibility of Kurdish independence before or after ISIS) تیشکى خستە سەر فرسەتەکانى بەردەم ریفراندۆم و سەربەخۆى کوردستان.

  گرنگى ووڵاتانى دراوسێى هەریم لەحاڵەتى راگەیاندنى سەربەخۆى و وە هەروەها ئەو کێشە ناوخوییانەى کە توشى هەرێم ئەبنەوە.

نموونەش بۆ ئەم بابەتە  قوبرس توركييە کە لە ئاستى نێودەوڵەتییدا  تەنها تورکیا دانى پێداناوە وە ئەو ووڵاتە تووشى وةولانانى نێودەوڵەتى بووە.

 

له‌ کۆتایی سمپۆزیۆمه‌که‌شدا ئاماده‌بووانی سیمپۆزیۆمه‌که‌ له‌ مامۆستایان و خویندکارانی زانکۆی گه‌شه‌رپێدانی مرۆیی و میوانه‌کان به‌ سه‌رنج و پرسیاره‌کانیان گفتوگۆکه‌یان به‌ پیزتر کرد .

University of Human Development : رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش

University of Human Development : رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش

 University of Human Development : رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش

University of Human Development : رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش

 University of Human Development : رۆژهەلاتی ناوەراست دوای داعش