شێوازە كاریگەرەكانی بەشداری كردن لە پرۆژە نێودەوڵەتییەكانی توێژینەوەی زانستی
Search

شێوازە كاریگەرەكانی بەشداری كردن لە پرۆژە نێودەوڵەتییەكانی توێژینەوەی زانستی

2017-04-12 00:00:00

دوای نیوەڕۆی 12/4/2017 لە هۆڵی هونەر سورچی لە زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی، سیمینارێكی زانستی لە لایەن بەڕێز (د. خالد علی قەرەداغی) ئەندامی ئەنجومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی بەڕێوەچوو، سیمینارەكە لەژێر ناونیشانی (شێوازە كاریگەرەكانی بەشداری كردن لە پرۆژە نێودەوڵەتییەكانی توێژینەوەی زانستی) بوو، كە تیایدا بەڕێزیان تیشكی خستە سەر شێوازەكانی ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەكان لە زانكۆ بەناوبانگەكانی جیهان و ئەو هەنگاوانەی ئەو زانكۆیانە دەیگرنە بەر بۆ ئەنجامدانی زۆرترین و كاریگەرترین توێژینەوە زانستییەكان.

دواتر بەڕێز د. خالد لەم بوارەدا ئەزموونی سەركەوتووی وڵاتی قەتەری بە نموونە هێنایەوە كە یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بودجەو پاڵپشتییەكی زۆر دادەنێت بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەو هاندانی توێژەران. پاشان بەڕێزیان ئەو هەنگاوانەی رونكردەوە كە پێویستە بۆ هەر مامۆستاو ئەكادیمییەك بیگرێتە بەر بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی زانكۆ جیهانییەكان بۆ توێژینەوە زانستییەكان.

شایانی باسە (د. خالد عەلی قەرەداغی) خاوەنی بڕوانامەی دۆكتۆراو پۆست دكتۆرایە لە بواری تەكنەلۆجیای زانیاری و ئەندامی ئەنجوومەنی ئەمینداریەتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆییە، لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەری بەشی توێژینەوەو گەشەپێدانە لە دەزگای قەتەری بۆ توێژینەوە.

University of Human Development : شێوازە كاریگەرەكانی بەشداری كردن لە پرۆژە نێودەوڵەتییەكانی توێژینەوەی زانستی

University of Human Development : شێوازە كاریگەرەكانی بەشداری كردن لە پرۆژە نێودەوڵەتییەكانی توێژینەوەی زانستی